بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، لە پەیامێکدا دووبارەکردنەوەی سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە لە پشتەوەی درۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە حەشار درابوو، ئاشکرا بوو.
محەممەد کازم ئالی سادق ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا لە درۆی ئازادی ڕادەربڕین بە شێوازی تاکلایانە بۆ سووکایەتیکردن بە بیر و بڕوای نزیکەی دوو ملیار موسڵمان لە جیهان کەڵک وەردەگرێت و ئەم جارەش لە سوید سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز دووبارە کرایەوە تا شارستانیەتی ساختەی ڕۆژئاوا کە لە سەر بنەمایەکی لاواز بونیاد نراوە، لە کۆتاییەکەی خۆی نزیک ببێتەوە./.