بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئیدانەی سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید کرد و ئەم کارەی وەک تاوان ناو برد.
ناوبراو وتی: کۆمکاری عەرەبی دەبێت بۆ پاڵپشتی لە ئیسلام، لە عێراق یان لە وڵاتێکی دیکە کۆببێتەوە و وڵاتانی جیهانیش دەبێت یاسایەک پەسەند بکەن کە تێیدا سووتاندنی قورئانی پیرۆز وەک تاوانێکی تیرۆریستی بناسرێت.
سەلوان مۆمیکا بۆ جاری دووەم بە پاڵپشتی حکومەتی سوید سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کردەوە./.