بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش زنجیرە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی لە لایەن کۆریای باکورەوە، هیرۆکازۆ ماتسونۆ سکرتێری کابینەی حکومەتی ژاپۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە پیۆنگ یانگ لە داهاتوویەکی نزیکدا تاقیکردنەوەی زیاتری دەبێت و خۆی بۆ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکیش ئامادە دەکات.
ناوبراو وتی: ئێمە پێشبینی ئەوە دەکەین کە کۆریای باکور پەنا بۆ هەنگاوی مەترسیداری زیاتر ببات، بە تایبەت تاقیکردنەوەی ناوەکی.
ئەو بەرپرسەی ژاپۆن هیچ بەڵگەیەکی لە سەر قسەکانی نەخستەڕوو و جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆریای باکور درێژە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ ئەمریکا و کۆریای باشور دەدات.
کۆریای باکور ڕۆژی سێ شەممە دوو مووشەکی بالستی کورت مەودای ئاراستەی دەریای ژاپۆن کرد./.