بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە باکو پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە لایەن ئیلام عەلیێف سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
هەر دوو لا لە کۆبوونەوەی نێوانیان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە گەڵ باکو و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و چەندین بابەتی هاوبەشی دیکە وتووێژیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هیوای خواستووە کە سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان بگاتە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە گەڵ باکو./.