بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند هەڵەیەکی باویش هەیە، لەوانە ڕۆژانە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، وازهێنان لە نانی بەیانی، هەروەها خواردنی خۆراکە پرۆسێس کراوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە و زیادکردنی شەکریان هەیە بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
هەروەها خویەکی خەراپ هەیە زۆرێک لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرە و پێش شەکرەیان هەیە لەوانەیە درک بەوە نەکەن کە ئەو کارە دەکەن، لەبری ئەوەی یارمەتی بارودۆخەکەیان بدات، توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێنیان تێکدەدات، ئەویش ئەوەیە کە هەندێک کەس ئەنجامی دەدەن کەمێک کاربۆهیدراتی بەرزی ڕیشاڵ دەخۆن، بە تایبەت ئەو ڕیشاڵەی لە کاربۆهیدراتی تەندرووستدا هەیە وەک دانەوێڵەی تەواو، فاسۆلیا، میوە و سەوزە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بە خاوکردنەوەی مژینی و دەردانی شەکر بۆ ناو خوێن./.