بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە قەیرانەکانی جیهانی ئیسلام پێویستی بە ڕاوێژ و هاوکاری پتەوی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هەیە.
ناوبراو پێش دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ سێ وڵاتی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات، وتی: ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێمە و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلارەوە گەیشتووەتە نزیکەی 22 ملیار دۆلار.
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینا وتی کە سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا، هێشتا لەو بڕوایەدام کە ڤلادیمیر پوتین بڕوای بەم پردە مرۆییە هەیە.
ئەردۆغان وتی: پێشوازی لە چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد دەکەم بەڵام گرنگ ئەوەیە کە سوریا چۆن هەڵسووکەوت لە گەڵ هەڵوێستەکانی ئێمە دەکات.
ناوبراو وتی: ئەسەد داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکات بەڵام ئەمە ڕوو نادات لە بەر ئەوەی کە ئێمە لەو ناوچەیە شەڕی دژ بە تیرۆریستان دەکەین./.