بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیست و دووەمین خولی یارییەکانی بالەی قارەمانی پیاوانی ژێر 21 ساڵی جیهان کە لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەچوو، بە قارەمانی تیپی گەنجانی ئێرانی کۆتایی هات.
تیپی نیشتمانیی ئێران بە 8 سەرکەوتنی بەردەوام لەم خولەی یارییەکانی بالەی پیاوانی ژێر 21 ساڵ بووە قارەمان و لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی 3 بەرامبەر بە 2 ئیتالیای تووشی شکست کرد.
قارەمانییەکەی ئێران لەوەدا گرنگە کە لە 8 یاری بەردەوامدا بە بێ شکست مسۆگەر بووە، ئەویش لە ئاستی جیهانی و بە بەشداری وڵاتانی خاوەن پێگە لە بالەی پیاوانی تەمەن ژێر 21 ساڵ./.