بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕووی تەندرووستییەوە خوێ چەندین سوود و زیانی بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
سوودەکانی خواردنی خوێ:
بەدەر لەوەی کە تام دەبەخشێت بە خواردنەکان، لە ئێستادا بۆ چەندین شتی دیکەش سوودی هەیە کە بۆ تەندرووستی بێت، بەرگری یان بەکارهێنانی بۆ جوانکاری.
خوێ لە چەندین پێکهاتە و ڤیتامین پێکهاتووە، وەک کلۆرید سۆدیۆم، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن، زینک، ئۆکسجین و هایدرۆجین کە پارێزگاری لە جەستە دەکات و هێزی پێدەدات. گرنگترین سوودەکانی خۆێ بۆ جەستە بریتین لە:
1 – بۆ ڕیخۆڵە:
خوێی زبر بە یەکێک لە چارەسەرە باشەکان دادەنرێت بۆ کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، وەک کێشەکانی کزانەوەی گەدە و ئاوسان و ئازاری گەدە.
هەروەها خوێی زبر پڕە لە ڤیتامین و کانزاکان کە هەرس کردن باش دەکات و خوڵەی ڕیخۆڵەکان بەهێز دەکای و مادە خەراپەکان لە ڕیخۆڵەدا ناهێڵێت و ڕێژەی ئەنسۆلین لە جەستەدا ڕادەگرێت کە ڕێگرە لەوەی حەز بە خواردنی شەکر بکەیت.
2 – بۆ بەهێزکردنی خۆراکی جەستە:
خوێ سوودی هەیە بۆ بەهێزکردنی خۆراک لە جەستەدا، هەروەها خوێی زبر ئاسانکاری بۆ هەڵمژینی ئاو و کانزاکان دەکات لە جەستەدا کە بەسوودە بۆ زەختی خوێن.
3 – بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە:
خوێ چەندین تایبەتمەندیی تێدا هەیە وەک دژە بەکتریا، دژە هەوکردن، کەمکردنەوەی بەڵغەم، کەمکردنەوەی هەستیاری کۆئەندامی بەرگری.
4 – بۆ بەهێزکردنی ئێسک:
خوێی زبر لە سۆدیۆم و پۆتاسیۆم پێکهاتووە، ناهاوسەنگی لە پۆتاسیۆم دەکرێت مەترسیدار بێت بۆ ئێسکەکان، بۆیە خوێی زبر هاوسەنگی لە کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم دەکات لە جەستەدا.
5 – بۆ هەوکردنی قوڕگ:
غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ سوودێکی زۆری هەیە بۆ قوڕگ، گیرانی لوت، کۆکە، پاککردنەوەی لوت و قوڕگ، هەروەها دەرمانە بۆ لەوزەتێن، ڕەبۆ، هەوکردن و یارمەتی بەهێزکردنی سییەکان دەدات.
6 – بۆ پێست:
ئەگەر نەخۆشییەکانی پێست و ئەگزیما کێشە بۆ مرۆڤ درووست دەکات، دەتوانن سوود لە ئاوی خوێ بۆ پێست ببینن، لە بەر ئەوەی کە مەگنیسیۆم دکە هەوکردن و دژە بەکتریایە، کە خواردن کەمدەکاتەوە و ئەو شێدارییە کەم دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی درووستکردنی بەکتریا و دروستبوونی کەڕو و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەگزیما. هەروەها بەکارهێنانی خوێ بۆ پاککردنەوەی پێست لە قوڵایییەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات، ڕێگا بە پێست دەدات کە شێدار و چارەسەرەکانی دیکە بە باشی هەڵمژێت، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێستە مردووەکان لابچێت، بەمەش پێشتێکی ڕوون بە مرۆڤ دەبەخشێت.
7 – بۆ قژ:
خوێ هاوکاری قژ دەکات کە لە هەموو پیسییەکانی قژ و کرێش و ڕووتانەوە ڕزگاری بێت، هەروەها یارمەتیدەری پێستی سەر دەبێت کە لە پێستی زیادە ڕزگاری بێت و سوڕی خوێنی قژ چالاک دەکات.
زیانەکانی خوێ:
لە گەڵ ئەوەی کە خوێ سوودی زۆری هەیە بەڵام بەشی خوێ لایەنی خەراپیشی هەیە، زۆر بەکارهێنانی خوێی زبر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی یۆد لە جەستەدا. زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی زیادبوونی زەختی خوێن و هیلاکیبوون و لاوازبوونی ئێسکەکان.
توێژینەوەیەکی زانستی ڕایگەیاندووە کە مرۆڤی پێگەیشتووە لە ڕۆژێکدا پێویستی بە 500 گرام سۆدیۆم هەیە، لە بەر ئەوەی زۆربوونی سۆدیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆکاری زەختی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک. لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی کالیسۆم و ڕاکێشانی لە ئێسکدا.
هەروەها لە سەدا 40 ی خوێ سۆدیۆم و لە سەدا 60 ی کلۆریدە، لە گەڵ ئەوەی کەوچکێکی بچووک لە خوێی چێشت لە 2300 ملیگرام سۆدیۆم پێکهاتووە. کەوچکێک خوێی دەریایی لە 2129 ملیگرام سۆدیۆم پێکهاتووە./.