بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی تەمموزی 2023 لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆمارانی کینیا، ئۆگاندا و زیمباوێ، بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانەکەی بۆ ئەو سێ وڵاتە ئەفریقییە دەستپێکرد.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پتەوکردنی پەیوەندییە لە گەڵ وڵاتانی دۆست و هاوبۆچوون و جۆربەجۆرکردنی ئامانجەکانی هەناردەی کاڵا و بەرهەمەکان و هەروەها دابینکردنی بەستێنی پێویست بۆ بەرفراوانترکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابورییەکان.
سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمارێکی ئیسلامی ئێرانە بۆ ئەفریقا لە پاش 11 ساڵ کە بە ئامانجی زیاترکردنی ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە ئابوریی 600 ملیار دۆلاری کیشوەری ئەفریقا دەکرێت./.