بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنانەی بە شەکر شیرین دەکرێن لە گەڵ تەواوی جۆرەکانی شیرینی دەبنە هۆی زیادبوونی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزم.
هاوکات سێ جۆری خۆراکیان دیاریکردووە کە دەبنە هۆی زیاترکردنی ئازاری جومگە هەوکردووەکان و نیشانەکانی. ئەو خۆراکانە بریتین لە:
1 – خوێ:
پێشتریش لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی خوێ لە پێکهاتەی ژەمەکانیاندا زیاترە، هەوکردنی جومگەکانیان زۆر زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کە ڕێژەیەکی کەمتر لە خوێ بەکار دێنن، هاوکات زۆر خواردنی سۆدیۆم هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبووان بە نەخۆشییەکانی بەرگری جەستە.
2 – خواردنەکانی ناو زەرف و لە قوتوونراوەکان:
خواردنی خێرا یان لە قوتوونراوەکان و ئەوانەی هاوشێوەی چپس و گەنمی درووستکراون، زۆرینەیان بە شەکر دەوڵەمەندن لە گەڵ مادەی پارێزەر کە دەبنە هۆی زۆربوونی هەوکردنەکان، ئەوەش نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان زیاتر دەکات.
3 – گلوتین:
کۆمەڵێک پرۆتینە کە لە ئارد و شەعریە و هاوشێوەکانیدا هەیە، بەشێک لە توێژینەوەکان زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی گلوتینیان تێدایە دەبەستنەوە بە زۆربوونی هەوکردنی جومگەکان، بۆیە ڕێکخستنی ژەمەکان و دەوڵەمەندکردنیان بە میوە و سەوزە دوورماندەخاتەوە لە هەوکردنی زیاتری جومگەکان و نیشانەکان کەمتر دەکاتەوە./.