بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە ڕایگەیاند کە 102 هەزار و 783 بارهەڵگر کاڵا لە بەهاری ڕابردوو لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: لەم ڕێژەیەش، گومرکی پەروێزخان بە 28 هەزار و 948 بارهەڵگر کاڵای هەناردەکراو بۆ عێراق، زیاترین پشکی هەبووە.
عەباس زادە وتی: پشکی گومرکی خۆسرەوی لەم هەناردەیە 25 هەزار و 261 بارهەڵگر بووە و لە سۆماریشەوە 15 هەزار و 728 بارهەڵگر کاڵا هەناردەی عێراق کراوە.
سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگای کرماشان هەروەها وتی: لە سنوری شۆشمێ 12 هەزار و 561 بارهەڵگر و لە سنوری شێخ سڵە 10 هەزار و 285 بارهەڵگر کاڵا هەناردەی عێراق کراوە.
وتیشی کە کاڵای هەناردەکراو لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای کرماشان بۆ عێراق، بڕی یەک ملیۆن و 801 هەزار و 80 تەن بە بەهای 704 ملیۆن و 695 هەزار و 300 دۆلار بووە./.