بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی لە بازاڕی جیهانیی نەوت، کۆی گشتی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێکی لە پێنجەمین مانگی ساڵی 2023 بە 28 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕاگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی پێشووی 380 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.
کۆی گشتی وەبەرهێنانی نەوتی 13 ئەندامی ئۆپێک لە مانگی نیسانی 2023 زیاتر لە 28 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ئێران زیاترین ڕێژەی بەرزبوونەوەی وەبەرهێنانی نەوتی لە نێو ئەندامانی ئۆپێک هەبووە. وەبەرهێنانی نەوتی ئانگۆلا لەم مانگەدا 50 هەزار بەرمیل، گابۆن 10 هەزار بەرمیل، نایجڕیا 20 هەزار بەرمیل، لیبیا 20 هەزار بەرمیل و ڤەنزوێلاش 20 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە. ئەندامانی دیکە یان ڕێژەی وەبەرهێنانیان دابەزیوە یان هیچ گۆڕانکارییەکی نەبووە.
وەبەرهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی ئایاری 2023 بەراورد بە مانگی نیسان 80 هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتە 2 ملیۆن و 870 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. ئێران لە مانگی نیسان 2 ملیۆن و 790 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی بەرهەمهێناوە. لە مانگی پێشتریش وەبەرهێنانی نەوتی ئێران زیاتر لە 60 هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی هەبووە.
ئێران لە چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی خۆیی زیاد کردووە و بە لادانی کوێت، پلەی چوارەمی ڕێکخراوی ئۆپێکی مسۆگەر کردووە. کوێت لە مانگی ئایار 2 ملیۆن و 570 هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە و پاش ئێران بووەتە پێنجەم گەورە وەبەرهێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپێک.
سعوودیە 9 ملیۆن و 980 هەزار بەرمیل، عێراق 4 ملیۆن و 90 هەزار بەرمیل و ئیمارات 3 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە وەبەرهێنانیان لە مانگی ئایاردا هەبووە و پلەکانی یەکەم تا سێهەمی وەبەرهێنەرانی نەوتی ئۆپێک لای ئەو سێ وڵاتە بووە. وەبەرهێنانی نەوتی سعوودیە لە مانگی ئایار 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزینی هەبووە./.