ڕژێمی زایۆنیستی پاش ئەوەی کە بە هەموو هێز و جبەخانەیەکی سەربازی و پشتیوانی ئاسمانی بە فڕۆکە و کۆپتەرەوە هێرشی کردە سەر کەمپی جنین، بێ هیچ دەسکەوت و مسۆگەربوونی ئامانجێکەوە کشایەوە. لە ڕاستیدا لە بەرامبەر خۆڕاگری و هەڵمەتی بوێرانەی گەنجانی جنین شکستی هێنا، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕاستییە سەلمێندرایەوە خۆڕاگری لە دڵ، مێشک، بیر و هزر و ویژدانی خەڵکدا شوێنی بووەتەوە و هیچ لایەنێک ناتوانێت ڕیشەکێشی بکات.
ئەم شکست و سەرشۆڕییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر دانیشتووان و گەنجانی کەمپی جنین، بووە هۆکاری ڕووخانی دڕندانەی ژێرخانەکانی کەمپەکە، وەک هەوڵێک لە پێناو شاردنەوەی شکستەکە و ترساندنی خەڵک و هاندانی ئەوان بۆ بەجێهشتنی جنین، وەک ئەو تاوانانەی کە زایۆنیستەکان لە کاتی داگیرکردنی فەڵەستین لە ساڵی 1948 لە دژی شار و گوندەکانی فەڵەستین جێبەجێیان کرد. بەڵام دوژمن سەبارەت بە مسۆگەرکردنی ئەم ئامانجەش شکستی هێنا و دەستبەجێ پاش کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیست، دانیشتووانی ئەو خانووانەی کە ڕووخابوون، گەڕانەوە تا سەر لە نوێ ئاوەدانیان بکەنەوە.
حەماسەتی جنین کە مانای ئازایەتی و قارەمانیەتیی بۆ جیهانیان ڕوون کردەوە، ئەوەی سەلماند کە گەلی فەڵەستین شکست ناهێنن و هیچ کات ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی ناناسن. فەڵەستینییەکان بڕیاریانداوە بە هەموو توانا و هێزێکەوە ڕوبەڕوی ئەم ڕژێمە ببنەوە و تاوان و دڕندەیی زایۆنیستەکان قەد توانانی ڕاگرتنی ئەوانی نییە.
لە لایەکی دیکەوە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین و شەهیدکردنی 12 کەس بە تایبەت 4 منداڵ، ئەوەی سەلماند کە ئەمریکا لە پرسی فەڵەستیندا نە نێوەندگێڕە و نە بێلایەن، بەڵکوو هاوبەشی تەواوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکار و منداڵکوژی زایۆنیستی لە کەمپی جنین کە وەک پەڵەیەکی ڕەش بە ناو چاوانی لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە، وانەیەکیشە بۆ هەموو موسڵمانان و عەرەبەکان، سەبارەت بەوەی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاوانبارانی منداڵکوژ، خیانەتێکی گەورەیە./.