بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە ئەوەی لە شاری جنین ڕوو دەدات، کۆمەڵکوژی گەلی فەڵەستینە لە لایەن دوژمنی زایۆنیستییەوە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری و سەرایا قودس (باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی) ئەرکی خۆیان بۆ وەڵامدانەوە و ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییە بە جێ دێنن.
بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ سەر جنین، 7 کەس شەهید و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون./.