بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، وتی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم و داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان ڕێزلێگیراو بن لە هەموو شوێنێک و ڕێگری بکرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.
ئەو بێڕێزییەی کە لە وڵاتی سوید و بە موڵەتی فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر قورئانی پیرۆز کرا، کاردانەوەی توندی لە هەرێمی کوردستان بە دواوە بوو و سەرۆکایەتی هەرێمیش بە توندی ئیدانەی کرد، هەروەها کەسایەتی و بەرپرسانی حیزبیش هەڵوێستیان لە دژی ئەو کردەوە قێزەڤنە هەبووە./.