سوپای تورکیا به ئاماژه به‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ڕووسیا هه‌بووه، ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه هاوکارییه‌ک له گه‌ڵ مۆسکۆ ده‌بن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، له ڕاگه‌ێندراوێکی سوپای تورکیادا هاتووه: به‌رپرسانی سوپای تورکیا بانگهێشتی به‌رپرسانی سه‌ربازی مۆسکۆیان کردووه و بۆیان ڕوون ده‌که‌نه‌وه که هۆشداری ته‌واو دراوه‌ته فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا، به‌ڵام وه‌ڵامێکیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری لێدانی ئه‌و فڕۆکه‌یه له لایه‌ن هێڵی ئاسمانی تورکیاوه بووه.
24ی نۆڤمبێر فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری جۆری سوخۆی 24ی ڕووسیا که به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی بۆردومانکردنی بنکه و باره‌گاکانی داعش کردبوو، له خاکی سوریا و له 4 کیلۆمه‌تری سنوری تورکیا تێکشکێندرا.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌که ئاسمانی تورکیای نه‌به‌زاندووه، به‌ڵام به‌رپرسانی تورکیا به پێچه‌وانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن.