جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ئایا فەرەنسا بەرەو شۆڕشێکی دیکە دەڕوات؟

جام کوردی – ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و شێوازی ڕوبەڕوبونەوەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی فەرەنساوە تا ڕادەیەک لە گەڵ نموونەکانی ڕابردوو جیاوازە و شارەزایان باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشێکی نوێ لەو وڵاتەدا دەکەن.

ته‌مموز 2, 2023
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا هێندە لە نێو خەڵکدا پێگەی نییە، ئێستاش کە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵەی ڕەشپێست لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کوژراوە، دیسانەوە خەڵک ڕژاونەتە شەر شەقامەکان و لە بەرامبەر مەکرۆن و حکومەتەکەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئەڵبەت بە توندترین شێوازیش وەڵام دراونەتەوە.

ئاستی ناڕەزایەتییەکانی ئەم جارە بە ڕادەیەکە کە تەنانەت دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژئاواش بێدەنگ نەبوون و لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی پۆلیسی فەرەنسا چەندین بەیاننامەی ناڕەزایەتییان دەرکردووە. لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارەی فەرەنسا 45 هەزار پۆلیس لە لایەن مەکرۆنەوە بۆ کپکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان و سەرکوتکردنی خەڵک ڕژاونەتە شەقامەکانی سەرتاسەری ئەو وڵاتە.

ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و شێوازی ڕوبەڕوبونەوەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی فەرەنساوە تا ڕادەیەک لە گەڵ نموونەکانی ڕابردوو جیاوازە و شارەزایان باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشێکی نوێ لەو وڵاتەدا دەکەن. ئەم پرسەش بۆیە گرنگە کە فەرەنسا بە وڵاتی شۆڕشەکان ناسراوە و لە دوو سەدەی ڕابردوو چەندین جۆرە شۆڕش و سەرهەڵدانی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بە خۆوە بینیوە کە بوونەتە هۆکاری گۆڕانکارییە گەورەکان.

1789 – شۆڕشی گەورەی فەرەنسا

” باستیل ” ناوی گرتووخانەیەکی گەورەی فەرەنسا لە پاریس بوو کە زۆربەی نەیارانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی تێدا زیندانی کرابوون. ئەم گرتووخانەیە بە هێرشی خەڵک لە 14 ی تەمموزی ساڵی 1789 کەوت و زۆربەی مێژووناسان کەوتنی گرتووخانەی باستیل بە یەکەم بزیسکەی سەرهەڵدانی شۆڕش دەزانن. 20 ڕۆژ پاش کەوتنی باستیل، ئەنجومەنی بازاڕیانی فەرەنسا، سیستەمی ناسراو بە فئۆدالیی بۆ هەمیشە هەڵوەشاندەوە. لە 5 ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار و توڕەی پاریس لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئەو شارە لە بەردەم شارەوانی کۆبوونەوە و داوای نانیان کرد. ئەوان هێرشیان کردە سەر بینای شارەوانی و پاسەوانەکانیان چەک کرد. کاتێک بەوان ڕاگەێندرا کە ناتوانن هاوکارییان بکەن، هێرشیان کردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی. کەوتنی کۆشک، کۆتایی بە حکومەتی پاشایەتی لە فەرەنسا هێنا.

1968 – ناڕەزایەتی بەربڵاوی خوێندکارانی زانکۆ و کرێکاران

بزوتنەوەی خوێندکارانی زانکۆ و کرێکارانی فەرەنسا لە ساڵی 1968 بووە هۆکاری چەندین ڕووداوی 4 هەفتەی مانگی ئایاری ئەو ساڵە، بزوتنەوەکە کە لە ناڕەزایەتی کۆمەڵە خوێندکارێکی زانکۆوە دەستیپێکردبوو، بە ملیۆنان خەڵکی شارەکانی فەرەنسای ڕژاندە سەر شەقامەکان.

ئەگەرچی ڕووداوەکانی ئایاری 1968 ی فەرەنسا لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ئەو وڵاتەوە وەک شۆڕش نەناسرا بەڵام کاریگەریی لە سەر پەیوەندییە مرۆییەکان و ژیانی مەدەنیی خەڵک و کۆمەڵگای فەرەنسا کەمتر لە شۆڕشێک نەبوو. سەبارەت بە بزوتنەوەی 1968 بۆچوون و بیرکردنەوەی جیاواز هەیە، هەندێک وەک پەرەسەندنی پانتایی ئازادی و گەشەسەندن پێناسەیان کردووە و لە بەرامبەردا، هەندێکی دیکە ئەم بزوتنەوەیان وەک پیلانێکی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سیاسەتەکانی سەربەخۆخوازانەی حکومەتەکەی ژنڕاڵ دوگل ناساندووە.

2018 – خۆپێشاندانانی بەربڵاوی خەڵک

” بزوتنەوەی ئێلەک زەردەکان ” بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بە دیاریکراوی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە کە بە خێراییەکی زۆر گەیشتە وڵاتانی دیکەی وەک بەلجیکا و هۆڵەندا. ئەم ناڕەزایەتییانە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر نرخی سووتەمەنی و باجەکان بووە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی فەرەنسا، ئێلەک زەردەکان حکومەتی ئەو وڵاتەیان ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە کردەوە کە لە مێژووی فەرەنسا کەم وێنە بووە. بزوتنەوەکە سەرکردایەتی و ڕێکخستنێکی تایبەتی نەبووە.

چەندین شارەزای کاروباری فەرەنسا شۆڕشەکەی ساڵی 1789 ی ئەو وڵاتەیان وەبیرهێناوەتەوە کە لە سەر زۆربوونی باجی سەر ئارد کرا و ئێستاش هەمان شۆڕش بە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبێتەوە ئەمەش وایکردووە کە فەرەنسا هەر دەم ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشێکی گەورەی لێ دەبینرێت.

2023 – ” نە ” بۆ فەرەنسا

پاش پەرەسەندنی دۆخی ناجێگیری ئابوری لە فەرەنسا، حکومەتەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن بڕیاریدا هەندێک چاکسازی لە ڕووی ئابورییەوە بکات تا بتوانێت بە گوشار خستنە سەر خەڵک، بە سەر کێشەکاندا زاڵ بێت. بۆ نموونە، تەمەنی خانەنشینیی بەرز کردەوە و ئەمەش بەستێنی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی لە پاییزی ڕابردووەوە دابین کرد.

ناڕەزایەتییەکان سەرەڕای توندووتیژییەکانی پۆلیس ڕانەوەستا و گەیشتە ئەوەی کە پۆلیس گەنجێکی 17 ساڵەی لە شەقامدا کوشت، ئەمەش وەک ئەوە بوو کە بەنزین بە سەر ئاگرەکانی ئەو وڵاتەدا بکرێت و سەرتاسەری فەرەنسای کردە گۆڕەپانی ڕوبەڕوبونەوەی خەڵک و هێزەکانی پۆلیس.

پێدەچێت بە پێی ڕاگەێندراوە توندەکەی پۆلیس لە دژی خەڵک و هەروەها وتارە پڕ لە سووکایەتییەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە دژی خەڵک، ناڕەزایەتییەکان بەردەوام ڕوویان لە پەرەسەندن بێت و ئەڵبەت ڕێژەی توندووتیژییەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش ڕوو لە زیاتربوون دەکات. ئەمەش دەتوانێت هەلومەرجەکە بەرەو شۆڕشێکی گەورە ببات، شۆڕشێک کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی، دەتوانێت وێڕای ڕووخانی حکومەتەکەی مەکرۆن، بەستێنی گۆڕانکاری لە هەندێک دامودەزگای حکومڕانی و تەنانەت دەستووری ئەو وڵاتەش دابین بکات.

دەنگی زۆری پارتە ڕاستەکانی فەرەنسا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و هەروەها دابەزینی پێگەی کۆمەڵایەتی ئیمانۆیل مەکرۆن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو شۆڕشە دەبێت، شۆڕشێک کە دەتوانێت بە درووشمی ” نە بۆ فەرەنسا ” لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی پاریس بە تایبەت لە شەڕی ئۆکراینادا بکات./.

Previous Post

موفتی عۆمان داوای بایکۆتکردنی کاڵای سویدی دەکات

Next Post

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020