بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق سەبارەت بە سووکایەتی و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، وتی: هیچ کات ئەم کارە قێزەڤنە ئازادی ڕادەربڕین نییە بەڵکوو پێشێلکردنی دیمۆکراسی و پیرۆزییەکانی خەڵکی دیکەیە.
ناوبراو وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ڕێگری لە بەزاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی یاسا پەسەند بکات.
بەرهەم ساڵح وتی کە بە توندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن توندڕۆیەکی سەرشێتەوە دەکەم و هیچ کات ئەم کارە قێزەڤنە نابێتە ئازادی ڕادەربڕین./.