جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند که په‌نابه‌رانی سوریا په‌یوه‌ندییان به ڕه‌تی تیرۆره‌وه نییه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتان هه‌ژمار ناکرێن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له واشنتن پۆست، ناوبراو له وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکادا ڕایگه‌یاند که په‌نابه‌ران هیچ کات به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتان دانانرێن.
پێشتر قایقامانی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره‌کانیان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو که ئه‌وان نایانه‌وێت وڵاته‌که‌یان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تیرۆر بکه‌نه‌وه.
جاستین ترۆدۆ به ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی وه‌رگرتنی 25 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له حه‌فته‌کانی داهاتوو، وتی: هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌رانی سوریاوه نییه، ئێمه پێشوازی له 25 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا ناکه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له پێشوازی 25 هه‌زار هاووڵاتی نوێی که‌نه‌دا داین.
بڕیاره 25 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا تا کۆتایی مانگی دسمبێر بچنه نێو خاکی که‌نه‌دا و 30 هه‌زار په‌نابه‌ری دیکه‌ش له ساڵی 2016 مافی په‌نابه‌رێتییان پێ ببه‌خشرێت.