بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە بە مەبەستی بەجێهێنانی ڕێوڕەسمی حەج سەردانی سعوودیەی کرد.
پاش باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە، پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی حەماس و ڕیاز ڕووی لە باشتربوون کردووە.
بۆ یەکەم جاریش لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوو شاندێکی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی حەج سەردانی شاری مەککەی پیرۆزیان کرد.
سەردانی شاندەکانی حەماس و ئەنساروڵڵا بۆ سعوودیە بووەتە هۆی نیگەرانی زایۆنیستەکان. روعی کایس پەیامنێری زایۆنیست و پێشکەشکاری کەناڵی 11 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمە لەوەی کە فەڵەستینییەکان لە ڕێگای وڵاتی سێهەمەوە سەردانی سعوودیە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی حەج دەکەن، نیگەرانی تەل ئەبیبی نەشاردووەتەوە./.