بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید ڕایگەیاندووە کە کابینەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل، ململانێکان زیاتر دەکات و ئەمەش تێچوویەکی قورسی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتی: تا ئێستاش تێچووەکانی ئەم قەیرانە لە بوارەکانی ئابوری، کێشەکانی ژیانی خەڵک، لاوازبوونی بواری ئەمنی، هەڵگەڕانەوەی ژمارەیەک لە وڵاتان لە ئیسرائیل و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگای ئیسرائیل دەرکەوتووە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە چارەسەری ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی زیاتری ناوخۆیی ئیسرائیل، ڕاگرتنی پرۆسەی پەسەندکردنی چاکسازییەکانی دەزگای دادە کە دۆخەکەی لە کۆنتڕۆڵ دەرکردووە./.