بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم بلشان شرۆڤەکاری سیاسی عێراق سەبارەت بە جموجوڵە گوماناوییەکانی ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە باڵیۆزی ئەمریکا بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی وڵاتەکەی، وەک کارتی گوشارێک کەڵک لە تیرۆریستانی کەمپی هۆل لە سوریا وەردەگرێت.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاند کە واشنتن لەم ڕێگایەوە دەیەوێت حکومەتی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی ڕوبەڕوی گوشار بکاتەوە و ئەمەش لە پێناو ئامانجەکانی ئەو وڵاتەیە.
بلشان وتی کە باڵیۆزی ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕەوتی گۆڕانکارییەکان بەرەو خزمەت بە تیرۆریستانی کەمپی هۆل ببات.
ناوبراو وتی کە باڵیۆزی واشنتن دەیەوێت لە ڕێگای کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەکان، چەتری پاڵپشتی بۆ ئەو تیرۆریستانە دابین بکات.
وتیشی کە حکومەتی عێراق دەبێت ڕوونکردنەوە بدات کە هۆی گەڕانەوەی خێزانی تیرۆریستانی داعش بۆ ئەم وڵاتە چییە، لە کاتێکدا کە لە ئامانجە دەرەکییەکانی ئەم بابەتە تێدەگات.
قاسم بلشان وتی کە واشنتن هەوڵ دەدات خێزانی داعشەکان بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و باڵیۆزی ئەمریکا ئەم پلانە بە هەموو شێوازێک دەباتە پێشەوە./.