بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەبو کویک لە سەرکردەکانی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا پەیامێکی توندی بە دوژمنی داگیرکرا داوە، جەختی لە سەر بەردەوام خۆڕاگری و خەبات لە دژی داگیرکاران کردەوە.
ناوبراو وتی کە گەلی فەڵەستین بەرگری لە خاک و شوێنە پیرۆزەکانی تا ئازادکردنیان دەکات.
ئەبو کویک وتی کە سەرجەم شێوەکانی سەرکوتکردن و تیرۆریزمی ڕژێمی داگیرکار هیچ کات ناگاتە ئەوەی کە گەلی فەڵەستین خۆی بە دەستەوە بدات.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی کە چالاکییەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا پەیامێکیش بۆ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بووە کە هاوشانی داگیرکارانی زایۆنیست هەوڵی لەناوبردنی خۆڕاگری دەدات بەڵام چالاکییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە گەلی فەڵەستین جەخت لە سەر بەردەوام ڕێگای خۆڕاگری دەکاتەوە./.