بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق سەبارەت بە ڕۆڵی عێراق لە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە وتی کە عێراق بووەتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ نزیککردنەوەی تێڕوانینی ئێران و وڵاتانی عەرەبی.
ناوبراو وتی کە بە هۆی ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیەوە ناوچەکە ئارامی و سەقامگیری زیاتری هەیە.
ئالی سادق وتی کە ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە ستراتیژییە نەک تەکتیکی و ئەمەش تێڕوانینی سەرجەم بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پرسی فەڵەستینی بە سەرەکیترین پرسی جیهانی ئیسلام ناو برد و جەختیکردەوە کە تاران و ڕیاز دەبێت گرنگییەکی هاوبەش بەم پرسە بدەن./.