بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەروەها بە ترشاندنی سیر لە ناو سرکە بە تایبەت سرکەی سێو کاریگەری دەرمانیی چەندین هێندە زیاتر دەبێت، لە بەر ئەوەی کە مادەکانی هەر دوو کارلێک دەکەن و مادەیەکی زۆر بەهێز درووست دەبێت.
بەهێزکردنی توانای بەرگری جەستەی مرۆڤ دژی ڤایرۆسەکان ئەمڕۆ بە پێویست دادەنرێت، بەڵام دەبێت ڕۆژانە چەند دەنکێکی سیر، 3 دانە، بخورێت بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند مانگێک تا کاریگەرییەکەی دەربکەوێت بە باشی. هەروەها لە کاتی نەخۆشی و ئازاری کتوپڕ وەک ئازاری قوڕگ و جەستە یان هەستیاری و تەنگەنەفەسی زۆر بەسوودە.
سوودەکان:
1 – دژە میکرۆب و ڤایرۆس و کەڕوە، بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکانی وەک:
هەوکردن و برینی ناو دەم و قوڕگ و لەوزەتەین.
هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و سییەکان.
هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و کۆڵۆن.
هەوکردنی ژنانە.
هەوکردنی پێست.
2 – کۆنتڕۆڵ و چارەسەری نەخۆشی شەکرە.
3 – خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک، ڕەقبوون و گیرانی بۆرییەکانی خوێن.
4 – خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن.
5 – خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات، سورێنچک، مەمک، گەدە، ڕیخۆڵە و کۆڵۆن.
6 – خۆپاراستن و چارەسەری بەرزی چەوری کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی یان ترایگلیسراید.
7 – چارەسەری کرمی ناو ڕیخۆڵە و کۆڵۆن.
8 – چارەسەری هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر و کەمکاری جگەر.
9 – چارەسەری ژەهراویبوون بە کانزاکانی وەک قوڕقوشم.
10 – چارەسەری ئازاری جەستە:
کۆڵنج و ئازاری شان و مل.
ئازاری جومگەکان و ڕۆماتیزم.
11 – باشترکردن و بەهێزبوونی توانای جەستە لە وەرزشوانان.
12 – چارەسەری تەنگەنەفەسی بە هۆی نەخۆشی ڕەبو یان جگەر.
13 – چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست:
جوانی پێست.
زیپکە.
هەوکردنی میکرۆبی و کەڕو.
چارەسەری بالوکە و بزماری پێست کە بە لۆکەیەکی تەڕکراو بە ئاوی سیر، سرکە بە چەسپی برین دەبەسترێت شەو تا بەیانی./.