بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر حوسێن زەمانی نیا جێگری وەزیری نەوتی ئێران لە کۆنفرانسی بەرزڕاگرینی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئۆپێک لە بەغدا وتی: وڵاتانی هەناردەکاری نەوت هەوڵی گەیشتن بە سەقامگیری لە بازاڕی جیهانی نەوت دەدەن.
ناوبراو وتی: ئۆپێک تەنیا ڕێکخراوێکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کاریگەری ئابوری جیهانیی هەبووە و سەرەڕای هەندێک ناکۆکی سیاسی لە نێو وڵاتانی ئەندام، کاریگەری ئابوریی ئەم ڕێکخراوە لە سەر ئابوری جیهانی بۆ هەمووان ئاشکرایە.
زەمانی نیا وتی: ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی لە پاراستنی بنەما و ستراتیژی هاوبەش سەرکەوتوو بوون و ئێمە لەو ڕێگایەوە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ جێگیربوونی سەقامگیری لە بازاڕی جیهانی نەوت دەدەین./.