بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ، ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی حوزەیران، بەڕێوەچوو. ئەمە دوانزەیەمین دانیشتنی پەرلەمان بوو کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شکستی هێناوە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا هەر 128 ئەندامەکەی پەرلەمان ئامادە بوون.
لە کۆتایی دەنگدانەکەدا جیهاد ئەزعور 59 دەنگ و سولێمان فەرەنجیە 51 دەنگیان بە دەست هێنا. هەروەها زیاد بارود 7 دەنگ، دەنگی پوچەڵ یەک دەنگ و 9 دەنگیش بۆ ناوەکانی دیکە بووە.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان پێویست بە دەنگی دوو لە سەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، واتە 86 دەنگ، هەیە.
حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل پاڵپشتی لە سولێمان فەرەنجیە دەکەن.
لوبنان لە 31 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 تا ئێستا سەرۆک کۆماری نییە./.