بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی خوێندکارانی زانکۆ لە ڤەنزوێلا وتی: ئەوەی کە دەوترێت بە خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر دوژمن، ئەو پاشەکشە دەکات، هەڵەیە.
ناوبراو وتی: لە بەرامبەر ئەو دوژمنەی کە ویستی تاڵانکردنی سەرجەم بەرژەوەندییە مادی و مەعنەوییەکانی گەلانی هەیە، نابێت پاشەکشە بکرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختیکردەوە کە ئەزموونی گەلی ئێران ئەوەی سەلماندووە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی دوژمن، ئیرادە، متمانە بە خۆبوون و خۆڕاگرییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە دوژمن دەیەوێت سەرجەم یەدەکی دارایی جیهان دەبێت لە پێناو ئامانجەکانی ئەودا بەکار بێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: وتەکانی ترەمپ ئەوەی پیشاندا کە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە دوای چیدا دەگەڕێت، ترەمپ وتی کە بۆ کڕینی نەوتی ڤەنزوێلا پێویست بە پێدانی پارە ناکات، ڕەوشی ناوخۆیی ڤەنزوێلا تێک دەدەن و نەوتەکەی دەبەن.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان یەکەم پێشێلکارانی مافی مرۆڤن بەڵام لایەنەکانی دیکەش بەمە تۆمەتبار دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئێمە دژی شەڕ و دەستێوەردانی سەربازین، بەڵام هەر وڵاتێک بیەوێت سەربەخۆ ئیدارە بدرێت، لە لایەن ئەمریکاوە هەڕەشە و گەمارۆی دەکەوێتە سەر./.