بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان هەڕەشەی سەپاندنی زیانێکی گەورەی ئابوریی لە ئەمریکا کردووە، ئەویش لە پاش هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سزادانی سعوودیە بە هۆی دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتەوە.
واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەڵگەیەکی نهێنی هەواڵگری ئەمریکا، پاش ئەوەی کە جۆبایدن پاییزی ڕابردوو بەڵێنی دا بە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی سعوودیە و بەرزبوونەوەی نرخی وزە، سزای تایبەت بە سەر حکومەتی ڕیازدا بسەپێنێت، محەممەد بن سەلمان بە تایبەت هەڕەشەی ئەوەیکردبوو کە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەپچڕێنێت و تۆڵەی ئابوری لە ئەمریکا دەکاتەوە.
لەو بەڵگە نهێنییەدا هاتووە کە بن سەلمان ڕایگەیاندووە کە چیدی لە گەڵ ئەمریکا پەیوەندیی نابێت و تۆڵەیەکی ئابوریی بۆ واشنتن دەبێت./.