بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە داگیرکارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕووخاندنی خانووی فەڵەستینییەکانیان لە کەرتی خۆرئاوا و قودسی داگیرکراو زیاتر کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستینیی ” معطی ” ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا 136 خانوو و شوقەی فەڵەستینییەکان لە لایەن زایۆنیستەکانەوە لە کەرتی خۆرئاوا و قودسی داگیرکراو ڕووخاون.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە 10 حاڵەتی ئەو ڕووخاندنانە پەیوەندیی بە بنەماڵەی شەهیدان و بەدیلگیراوانی فەڵەستینییەوە هەیە کە دژی ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چالاکییان کردووە.
64 حاڵەتی ڕووخاندنەکان لە قودس، 19 حاڵەت لە ئەریحا، 18 حاڵەت لە ئەلخەلیل، 7 حاڵەت لە بەیت لەحم و 3 حاڵەتیش لە جنین بووە.
هەروەها 17 حاڵەت لە نابلۆس، 4 حاڵەت لە ڕاموڵڵا، 2 حاڵەت لە سلفیت، یەک حاڵەت لە تۆباس و یەک حاڵەتیش لە قەلقیلیەدا بووە.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی 112 دووکان یان کارگەی کشتووکاڵیی فەڵەستینییەکانیان ڕووخاندووە و تەنیا لە مانگی ئازاری ڕابردوو دەستیان بە سەر 29 موڵکی فەڵەستینییەکاندا گرتووە./.