بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەئامادەبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆژەی هێڵی ئاسنی بوستان ئاباد – خاوەران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وەک بەشێک لە پرۆژەی هێڵی ئاسنی مەیانە – تەورێز بە فەرمی کرایەوە.
بە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە، ترانزێتی هێڵی ئاسنی ئێران بۆ یەکەم جار گەیشتە ئەورووپا و بەمەش ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ سێ وڵاتی کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا و تورکیا زیاتر دەبێت.
هەروەها بە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە وەک بەشێک لە هێڵی ئاسنی مەیانە – تەورێز، ڕێگای هێڵی ئاسنی تاران تا تەورێز 114 کیلۆمەتر کورت دەبێتەوە.
پرۆژەکە بە گرنگترین و کۆنترین پرۆژەی کەرتی گواستنەوەی ئێران و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دادەنرێت کە لە پاش 22 ساڵ ئێستا تەواو کراوە./.