بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژە بەو ڤیتامینانە دەدات کە یارمەتی زیادکردنی تەرکیز و یادەوەری و کەمکردنەوەی بیرچوونەوە دەدەن، کە بریتین لە:
١. ڤیتامین B6 ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین کە هەردووکیان بریتین لە گەینەری دەمار کە زانیاریەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، سەرچاوەی خۆراکی سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە ، ماسی سەلموون و ماسی توونا.
٢. ڤیتامین B12 بە سوودە بۆ مێشک، خوێن، زیادکردنی تەرکیز و بەهێزکردنی یادەوەری، سەرچاوەکانی خۆراک گۆشتی سوور، ماسی و بەرهەمە شیرەمەنیەکان.
٣. ڤیتامین B1, B2 یادەوەری بەهێز دەکەن و گرنگن بۆ کۆئەندامی دەمار، سەرچاوەکانی خۆراک دانەوێڵە تەواوەکان، گۆشت، جگەر، هێلکە و سەوزە گەڵاتۆخەکان وەک سپێناخ.
٤. ڤیتامین C دژە ئۆکسانێکی زۆر گرنگ، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک میوە مزرەمەنیەکان، هەڵوژە، شلیک و بیبەر.
٥. ڤیتامینE دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، سەرچاوەکانی خۆراک زەیتی ڕووەکی، چەرەس، ماسی، هێلکە و جگەر .
٦. کۆلین، بە یەکێک لە کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز و چالاک کردنی مێشک، سەرچاوەکانی خۆراک هێلکە، جگەر، ماسی ناو دەریا و پاقلەمەنیەکان./.