بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە مانگی ئایار 7 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار داهاتی هەناردەی نەوتی هەبووە و زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوتیشی هەناردە کردووە.
مامناوەندی نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیل نەوت لە مانگی ئایار 71.30 دۆلار بووە و زیاترین هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەش لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەشێکی زۆری نەوتی ئەم وڵاتە لە ڕێگای بەندەری بەسرەوە هەناردە کراوە.
کەرتی ئابوری عێراق بەسراوەی داهاتی نەوتە و لە سەدا 90 ی داهاتی ئەم وڵاتەش لە ڕێگای هەناردەی نەوتەوە دابین دەکرێت./.