بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لە سەر دیاریکردنی سیاسەتی نەوتی لە ساڵی داهاتوو گەیشتنە ڕێکەوتن.
لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لە شاری ڤیەننا 40 ملیۆن و 460 هەزار بەرمیل وەک ڕێژەی دیاریکراوی ساڵی 2024 لە یەکی کانوونی دووەم تا 31 ی کانوونی دووەم ڕێکەوتنی لە سەر کراوە.
وەزیری وزەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە تا کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت. وەزیری وزەی عۆمانیش هەمان سیاسەتی دووپات کردووەتەوە. وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە 211 هەزار بەرمیل نەوت لە وەبەرهێنانی ڕۆژانەی وڵاتەکەی کەم دەکرێتەوە.
ڕێژەی دیاریکراوی ئیمارات بۆ ساڵی 2024، 144 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبێت.
ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل وەبەرهێنانی نەوت کەم دەکاتەوە./.