بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا کە بە نایاسایی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان، بەردەوامن لە دزین و تاڵانکردنی سەرچاوە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت نەوت.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەیان ڕاگەیاندووە کە هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا 45 تەنکەر نەوتیان لەم ناوچەیە دزیوە و لە ڕێگای خاڵی سنوری مەحمودیە بۆ هەرێمی کوردستانیان ناردووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا بۆ چەندین جار ئەو تاڵانکردنی نەوتی سوریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بینراوە.
نەوتی دزراوی سوریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەبرێتە هەرێمی کوردستانی عێراق./.