بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە 1 ی حوزەیران بە کۆی دەنگ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە نیۆیۆرک وەک جێگری سەرۆکی حەفتا و هەشتەمین کۆڕی گشتی هەڵبژارد.
بەم بڕیارە، کۆماری ئیسلامی ئێران وەک یەکێک لە پێنج جێگری سەرۆکی کۆڕی گشتی لە گرووپی ئاسیا – ئۆقیانوسیە لە دانیشتنی داهاتوو کە لە ئەیلولی داهاتوو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وڵاتان دەست بە کار دەکات، هەڵبژێردراوە.
جێگرانی هەڵبژێردراو بەدەر لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی کۆڕی داهاتوو، لە گەڵ 5 ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەندامانی کۆمیتەی گشتی پێک دێنن کە بەرپرسی دیاریکردنی گرنگترین تەوەرەکانی ئەو دانیشتنانەن.
کۆڕی گشتی هەروەها بە کۆی دەنگ کاندیدی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک ڕیپۆرتێری کۆمیتەی داماڵینی چەک و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەم کۆمیتەیە دەستنیشان کرد.
ئەم دەسکەوتانەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو، نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نیۆیۆرک بە مەبەستی ڕێگری لە هەڵبژاردنی نوێنەری ئێران پەنای بۆ هەموو هەوڵێک بردبوو./.