بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی زانکۆی سێری بەریتانییەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە خواردن لەکاتی جووڵەو رۆیشتندا کێشی مرۆڤ زیاد دەکات، بەو پێیەی ئەو خۆراکانەی لەکاتی رۆیشتندا دەخورێن، وا لە مرۆڤ دەکەن دواتر خواردنی چەور بخوات لە ھەمان رۆژدا، ھەروەھا خواردن لە کاتی رۆیشتندا ئارەزوی خواردن لای مرۆڤ زیاتر دەکات، لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە بۆ ٦٠ ژن کراوەکە بۆ ماوەیەک لەکاتی رۆیشتندا خواردنیان خواردووە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەوانەی لەکاتی رۆیشتندا خواردنیان خواردووە دواتر زیاتر ئارەزوی خواردنی چۆکلاتە و خواردنە چەورەکانیان کردووە .