بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری ورمێ، وتی: ساڵی ڕابردوو سەردانیکردنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق لە ڕێگای سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد و ئەمساڵ بە توانایەکی زیاترەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وتی: هیوادارین هاوکارییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی و گەشتیاری ببێتە هۆی گەشەسەندنی ناوچەکە.
ئومێد خۆشناو وتی کە ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی خۆمان بۆ هاوکاری زیاتر لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا ڕاگەیاندووە./.