بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی سەفەری لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری ورمێ، وتی: لە بەشی زانکۆییدا 12 هەزار خوێندکاری بیانی لە ئێستادا لە ئێران دەخوێنن کە تەنیا 7 هەزار کەسی ئەوان لە هیندستانەوە هاتوون و زیاتر لە بواری پزیشکیدا درێژە بە خوێندن دەدەن.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگیدانە بە وڵاتانی دراوسێ.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی وتی: ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو لە سەدا 15 بەرزبوونەوەی هەبووە کە هیوادارین بە چارەسەرکردنی کێشەکان ئەم گەشەیە بگاتە لە سەدا سەد.
سەفەری وتی: ئێران لە بواری پزیشکی و کەرەستە و پێداویستی پەیوەندیدار لە ئاستێکی باڵادایە و هیوادارین گەشەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان خێراییەکی زیاتر بە خۆوە ببینێت./.