بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند خۆراکێک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە ئاوسانی سک کە بریتین لە:
زەنجەفیڵ:
چارەسەرێکی سرووشتی باشە بۆ نەمانی ئاوسانی سک، لە بەر ئەوەی کە کرداری هەرس ئاسان دەکات و ڕێگری لە گرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە دەکات.
نەعنا:
بە تایبەتمەندی هێورکەرەوەی کۆئەندامی هەرس ناسراوە، یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس دەدات و ئاوسانی سک و ناڕەحەتی کەم دەکاتەوە و دەتوانرێت پاش نان خواردن کوپێک چای گەرمی نەعنا بخورێتەوە.
ئەنەناس:
ئەنزیمێکی تێدایە بە ناوی برۆمێلین کە یارمەتی تێکشکاندنی پرۆتینەکان دەدات و پاڵپشتی کرداری هەرسکردن دەکات، ئەم ئەنزیمە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات لە ڕێگای باشترکردنی کۆی هەرسکردن.
ڕەشکە:
لە مێژە وەک یارمەتیدەرێکی هەرس بەکار دەهێندرێت بە هۆی تایبەتمەندی کارمیناتیڤ، واتە یارمەتی دەرکردنی غازات دەدات لە کۆئەندامی هەرس، دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە ئاوسانی سک و گرژبوونی ڕیخۆڵەکان.
خەیار:
تەنیا شێدارکەرەوە نییە بەڵکوو ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ئەمەش وایکردووە کە نایاب بێت بۆ باشترکردنی کرداری هەرسکردن.
ماست:
دەتوانێت یارمەتی هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە بدات و هەرسکردن باشتر بکات، بە هۆی هەبوونی پرۆبایۆتیکەکان تێیدا کە بەکتریایەکی سوودبەخشن کە تەندرووستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات و ئاوسانی سک و ناڕەحەتییەکانی دیکەی هەرس کەم دەکاتەوە.
سپێناخ:
میزهێنەرێکی سرووشتییە کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ڕاگرتنی ئاو بدات، هەروەها ڕیشاڵی پرۆبایۆتیکی تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریاکانی ڕیخۆڵە و کرداری هەرسکردن بەرەوپێش دەبات./.