بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر ئەحمەد سەبری پسپۆڕی خۆراک هۆشدارییداوە سەبارەت بە خواردنی شیر و چا بە گەدەی بەتاڵ و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەم کارە بکرێت ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی قەبزی بێت، لە بەر ئەوەی کە ئەو خواردنەوەیە پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت تیۆفیلین کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەدەر لەوەش ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات و ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی دڵەکزێ ببێت.
ئەو پزیشکە پسپۆڕە ڕایگەیاندووە کە باشترین کات بۆ خواردنەوەی چا لە گەڵ شیر نزیکەی 8 بۆ 9 کاتژمێر پێش نووستنە، باشتریش وایە بە گەدەی بەتاڵ پەرداخێک ئاوی لە گەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری جەستە بەرز ببێتەوە./.