بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەیەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین و گەلانی ناوچەکە، جەخت لە سەر پێویستی هەڵوێست و هەنگاوی ڕێگریی دامەزراوە بەرپرسیارە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو ڕاگرتنی تاوانی ئەو ڕژێمە تیرۆریستییە و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکاتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لە سەر پاڵپشتی لە ئامانج و خۆڕاگری ڕەوای گەلی فەڵەستین لە پێناو ئازادکردنی خاکی داگیرکراو و دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆ و یەکپارچە لە تەواوی خاکی مێژوویی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز دەکاتەوە./.