بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ئەمڕۆ دووشەممە 15 ی ئایاری 2023 هێرشیان کردە سەر کەمپی عەسکەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلۆس و گەنجێکی 22 ساڵەیان بە ناوی محەممەد سەبرە بە تەقەی ڕاستەوخۆ شەهید کرد و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بە شەهیدبوونی محەممەد سەبرە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە فەڵەستین لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون، گەیشتووەتە 156 شەهید./.