بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە دڕندانەکەی بەرەبەیانی سێ شەممە 9 ی ئایار لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر خەبات و خۆڕاگریی گەنجان و گەلی فەڵەستین لە چەند مانگی ڕابردوو تووشی داڕمان و شکست و لاوازییەکی زۆر بووەتەوە و بۆ شاردنەوەی کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکانی پەنا بۆ هێرشی سەر خەڵکی بێ تاوانی غەززە دەبات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرش و تاوانە دژە مرۆییە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا کە بەردەوام بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی زایۆنیستەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتاییدا جەختی لە سەر هەڵوێستی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی تاوان و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین کردەوە.
لە هێرشەکەی بەرەبەیانی سێ شەممەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، 13 کەس شەهید کران و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون./.