بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسێک لە بەغدا وتی: ئێران دراوسێی عێراق و هەرێمی کوردستانە و لە زۆر بواردا هاوکاری ئێمەی کردووە و ئێمە هیچ کات لەبیری ناکەین.
ناوبراو وتی: ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران بە بێ هەژمارکردنی کەرتی وزە، زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە و لە سەدا 60 ی ئەمەش لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت.
بارزانی وتی: بە هیچ شێوازێک یارمەتیدەری دوژمنانی ئێران نابین، چ ئیسرائیل بێت یان لایەنەکانی دیکە، سیاسەتی بەغدا نەبوونی پەیوەندییە لە گەڵ ئیسرائیل و ئێمەش پابەندی ئەم سیاسەتەین./.









