بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی لە مەزاری پیرۆزی حەزرەتی زەینەب (س) وتی: دوژمنان 12 ساڵ زوڵم و پیلانگێڕییان کرد، پارەی حەرامیان بە گرووپە توندڕۆکان دا، ئیمپراتۆریەتی میدیاییان خستە خزمەت شەڕی دەروونییەوە، کوشتن و بریندارکردنی خەڵک کاری بەردەوامی ئەوا بوو، ماڵەکانی خەڵکیان ڕووخاند، ژنان و منداڵەکانیان لوشت، 12 ساڵ لە تاوان و پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و شوێنکەوتووانی ئەوان تێپەڕ دەبێت بەڵام سوریا خۆڕاگر و سەربەرزانە ڕاوەستاوە.
ناوبراو وتی: لە لایەن گەل و حکومەتی ئێرانەوە سوپاسی خۆڕاگری و سەرکەوتنی گەورەی گەل و حکومەتی سوریا و خۆڕاگری دەکەم، بە ڕاستی کە بەڕێز بەشار ئەسەد و گەلی سوریا ووشیارانە لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە وەستان کە ئەم خۆڕاگرییە 12 ساڵەیە دەبێت ستایش بکرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەرامبەر بە گەلی سوریا وتی: خۆڕاگریی ئێوە، خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، هەلومەرجەکەی لە بەرژەوەندی بەرەی خۆڕاگری و دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو گۆڕانکاری بردووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە سیاسەتی تاران پاڵپشتییە لە زوڵملێکراوان، تا ئێستا وا بووە و لێرە بە دواش وا دەمێنێتەوە./.