بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دوانیوەڕۆی چوارشەممە 3 ی ئایاری 2023 لە کۆشکی شەعبی دیمەشق، ڕێکەوتنی گشتی ستراتیژی و درێژخایەنی نێوان هەر دوو وڵاتیان واژۆ کرد.
ئەو 14 ڕێکەوتنەی نێوان ئێران و سوریا لە بوارەکانی بازرگانی، نەوت، وزە، تەکنیکی و ئەندازیاری، نیشتەجێبوون، گواستنەوەی هێڵی ئاسن و ئاسمانی، ناوچە ئازادەکان، کەرتی تایبەت، پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیا و کاروباری گەشتیاری و زیارەتی بووە.
ئەو ڕێکەوتنانەش بە ئامادەبوونی هەر دوو سەرۆک کۆمار و وەزیرانی دەرەوە، ڕێگاوبان و شارسازی، ئابوری، نەوت، پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری ئێران و هاوتاکانی ئەوان لە سوریا واژۆ کرا./.