بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئایاری 2023 بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری و لە وەڵامی بانگهێشەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا گەیشتە دیمەشق.
ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ سوریا لە پاش 12 ساڵ.
سەبارەت بەم سەردانەش، حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ” هاتنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا، جەژنی سەرکەوتنی خۆڕاگری و پیشاندەری سیاسەتی بنەڕەتی ئێمەیە بۆ پاڵپشتی لە گەل و حکومەتی سوریا “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە : ئێمە لە شوێنی ڕاست و درووستی مێژووداین و پێکەوە سەرکەوتنمان بە دەست هێنا “./.