بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل ڕزوان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە شەهید خزر عەدنان نموونەی خەبات و تێکۆشان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و بە بۆنەی شەهیدبوونیەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین.
ناوبراو جەختیکردەوە کە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ئەم تاوانە بێ وەڵام ناهێڵنەوە.
ڕزوان داوای لە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کرد کە بە بۆنەی ئەم هەموو تاوانەوە لە دژی دیلەکانی فەڵەستین، سزای ڕژێمی زایۆنیستی بدەن.
هاوکات بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکی دیکەدا جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی باجی تاوانەکانی دەدات.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە شەهید خزر عەدنان تەمەنی خۆیی لە ڕێگای بەرگری لە فەڵەستین و پیرۆزییەکان فیدا کرد.
هەروەها بزوتنەوەی فەتح داوای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردووە کە دیلەکانی فەڵەستین لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و مردنی بە ئەنقەستی ئەوان ڕزگار بکەن./.