زانایانی ڕوسیا له‌په‌یمانگای پزیشكیی له‌شاری (نڤۆسیبیرسك)ی ئه‌و وڵاته ڤاكسینێكیان داهێناوه، ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه تا دوو هێنده درێژ ده‌كاته‌وه.
ئێستاش ئه‌و ڤاكسینه له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا تاقیده‌كرێته‌وه‌و توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و داهێنانه‌یان یارمه‌تیان ده‌دات بۆ قه‌لاچۆكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و سییهكانو ریخۆڵه باریكه.
ئه‌و زانایانه بۆ ئه‌و ده‌رمانه نوێیه‌یان پشتیان به‌ستووه به‌زانستی بۆماوه‌زانی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ندێك خانه‌ی چالاككه‌ره‌وه ئه‌ویش به‌هۆی دژه زینده‌یی جیناتیی.
تا ئێستاش زاناكان توانیویانه به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینهكهیانهوه ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌ست بهێنن له‌چاره‌سه‌ركردنی 19 ژنی تووشبوو به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ده‌شتوانرێت ئه‌و ڤاكسینه بۆ زیادكردنی به‌رگریی ئه‌وانه به‌كار بهێنرێت كه له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه به‌رگریان كه‌مده‌بێته‌وه .
له‌كۆتاییدا زاناكان ده‌ڵێن» ئه‌و ڤاكسینه‌یان جیاوازییه‌كی هه‌یه كه هیچ پاشهاتێكی خراپی نییه‌و هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیش ته‌واو كراون بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی په‌سه‌ند بكرێت».
سه‌رچاوه : ghadinews